ئه‌مریکاکۆپا ئەمریکا

مێسی: تۆپی کۆپا ئەمریکا وەک کەروێشک وایە، گرتنی زەحمەتە

یاریگا- جارێکیتر لیۆنێل مێسی کاپتنی ئەرجەنتین ڕەخنەی لە کوالێتی یاریگاکانی بەڕازیل گرت کە لە ئێستادا کۆپا ئەمریکایان لەسەر بەڕێوە دەچێت.

دوابەدوای یارییەکەیان بەرامبەر ڤێنزوێلا، مێسی گوتی: “من باشترین کۆپا ئەمریکای خۆم بەڕێ ناکەم. لە ڕاستییدا یاریگاکان مایەی شەرمن. زۆر بە زەحەمت تۆپەکەت بۆ کۆنترۆڵ دەکرێت و ناتوانیت پێوەی بڕۆیت. ڕێک لە کەروێشک دەچوو، لە شوێنێکەوە دەچێت بۆ شوێنێکیتر بە یاری پێکردنی لەسەر چیمەنەکە. ئەوەی دەبێت بیکەین تەنها خۆگونجاندنە. یاریگاکان زۆر خراپن، یارمەتی هێشتنەوەی تۆپ نادەن. پێویستت بە کاتی زیاترە، لێدانیان زۆر لاوازە، ناتوانیت تۆپەکە پێش خۆت بخەیت و پێوەی بڕۆیت.”

کاپتنەکەی تانگۆ پێشووتریش گازندەی خۆی دەربڕیبوو لەسەر چیمەنی یاریگاکان و ئەوەش ڕای جیاوازی بە دوای خۆیدا هێنا و وەک بیانوویەکی لاواز لێک دەدرایەوە.

ئەرجەنتین بە دوو گۆڵ لە ڕێگەی لاوتارۆ مارتینێز و جیوڤانی لۆسێلسۆ لە ڤێنزوێلایان بردەوە و خۆیان گەیاندە یاریی پێش کۆتایی کە ڕۆژی چوارشەممە ڕووبەڕووی بەڕازیلی میواندار دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button