ئه‌وروپائینگلتەراچامپیۆنزلیگ

پاڵەوانی جامی فای ئینگڵتەڕا بەشداری چامپیۆنزلیگ دەکات

یاریگا
پاڵەوانی جامی فای ئینگڵتەڕادوای چەند ساڵێکی دیکە مافی بەشداری کردنی لە چامپیۆنزلیگ پێدەدرێت.

سام والاس لە رۆژنامەنوسی ئینگلیزی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، بریارە لە ساڵی 2024 بە دواوە، ئەو یانەیەی دەبێتە پاڵەوانی جامی فا، رێگەی پێبدرێت بەشداری چامپیۆنزلیگ بکات.

رۆژنامەنوسەکە ئەوەشی باسکردووە، بەشداری کردنی پاڵەوانی جامی فا دەبێت یەکێک لە یانە دیارەکان بێت، واتە لە پێشەوەی ریزبەندی یوێفا بێت.و ئەو یانانەی لە ریزبەندیەکە لە دواوە بن و ببنە پاڵەوان، ئەم بریارە نایانگرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button