ئینگلتەرا

ئەم وەرزە بۆ زابیستەر کۆتایی هات

یاریگا

مارسێل زابیستەر، هێرشبەری نەمسایی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگڵتەرا بەهۆی پێکان ئەم وەرزە بەشداری هیچ یارییەکی دیکەی یانەکەی ناکاتەوە.

ماڵپەری فەرمی یانەی مانچێستەر یونایتد لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا بڵاویکردەوە، هێرشبەری کاتی یانەکەیان بەهۆی ئەو پێکانەی لە ماسولکەکانی قاچی تووشی بووە تاوەکو کۆتایی وەرز ناتوانێت بەشداری هیچ یارییەک بکاتەوە.

مان یونایتد تاوەکو کۆتایی وەرز سێ یاریی ماوە، دوو یاریی چارەنوساز لە پرێمەرلیگ و یاریی کۆتایی جامی فای وڵاتەکەشی.

زابیستەر بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد کردووە و دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە پێویستە بگەڕێتەوە ئەڵمانیا و پەیوەندی بە بایرن میونشن بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button