ئاسیائه‌مریکائه‌وروپائەفریقاجیهانگرنگترینمۆندیال

هەندێک زانیاری لەسەر تیروپشکی مۆندیالی 2022

یاریگا
‎بریارە ئەمڕۆ هەینی کاتژمێر حەوتی ئێوارە بە کاتی هەولێر، مەڕاسیمی تیروپشکی مۆندیالی قەتەر بەڕێوەبچێت و 32 هەڵبژاردەی بەشدار بەسەر هەشت کۆمەڵەدا دابەش دەکرێن و تیروپشکەکەش بەم شێوەیە دەبێت.

‎ـ بێجگە لە هەڵبژاردەکانی کیشوەری ئەوروپا کە ژمارەیان 13 هەڵبژاردەیە، هەڵبژاردەی کیشوەرەکانی دیکە ناکرێت لە یەک کۆمەڵە بن، واتە دوو هەڵبژاردەی ئاسیا یان دوو هەڵبژاردەی ئەفریقیا لە قۆناخی کۆمەڵەکان بەریەک ناکەون.

‎ـ لە هەر کۆمەڵەیەک ناکرێت سێ هەڵبژاردەی ئەوروپای تێدابێت، بەڵام دەکرێت دوو هەڵبژاردەی تێدا بێت.

‎ـ ئەو هەڵبژاردانەی لە پاشکۆ سەردەکەون، ئەوانیش بەر هەڵبژاردەکانی کیشوەرەکەیان ناکەون، بۆ نمونە کۆستاریکا یاخود نیوزلەندا ئەگەر سەربکەێت وەکو نوێنەری ئەمریکای باکوور، ئەو کات ناکرێت لەگەڵ مەکسیک یان ئەمریکا و کەنەدا لە یەک کۆمەڵە بێت.

‎ـ هەڵبژاردەکانی ئیمارات و ئوستورالیا براوەیان بەرامبەر پیرۆ یاری دەکات لە قۆناخی پاشکۆ، براوەی نێوان ئەم سێ هەڵبژاردەیەش لە قۆناخی کۆمەڵەکان لەگەڵ هەڵبژاردەکانی ئەمریکای لاتین و ئاسیا لە یەک کۆمەڵە نابن. واتە ئەگەر پیرۆ سەرکەوێت ئەو کات لەگەڵ ئێران یان هەر هەڵبژاردەیەکی دیکەی ئاسیا لە یەک کۆمەڵە نابن، هەروەها ئەگەر بێتو ئوستورالیا یاخود ئیمارات سەرکەون، ئەوانیش لەگەڵ هەڵبژاردەیەکانی ئەمریکای باشوور لە یەک کۆمەڵە نابن.

‎ـ قەتەر وەکو میوانداری مۆندیال بەشداری دەکات، واتە لەسەر کیشوەری ئاسیا هەژمار ناکرێت، بەڵام ئەوانیش لە قۆناخی کۆمەلەکان بەر هەڵبژاردە ئاسیاییەکان ناکەون.

بابەتی زیاتر

Back to top button