ئاسیاگرنگترینمۆندیال

قەتەڕ رێگە بە ئاڵای هاورەگەزخوازان دەدات لە جامی جیهانی ٢٠٢٢

یەکێتی تۆپی پێی جیهان رایگەیاند کەوا ئاڵا و دروشمی هاوڕگەزخوازان (LGBTQ) لە جامی جیهانی قەتەڕ دەشەکێتەوە.

لە کاتێکدا وڵاتە موسڵمانەکە یەکێکە لەو وڵاتانەی کە بە توندی دژی هەموو چالاکییەکی لەو جۆرە وەستاوەتەوە، بەگوتەی فیفا لە جامی جیهانی ٢٠٢٢ی قەتەڕ  کار بۆ بانگەشەی هاوڕەگەزخوازان و مافەکانیان دەکەن.

جۆیس کوک بەڕێوبەری گشی کۆمەڵایەتی و پەروەردەیی فیفا ئەمڕۆ بۆ “ئی ئێس پی ئێن” وتی

من ئافرەتێکی هاوڕەگەزخوازم لە تۆپی پێ دا و بابەتێکی تایبەتە بۆ من و نزیکم لێوەی. گۆڕانکاری گەورە دەبینین لە جامی جیهانی قەتەڕ و  ئاڵا و جلوبەرگ و دروشمی هاوڕەگەزخوازی پێشوازی لێدەکرێت. قەتەڕ خۆشیان باش دەزانن ئەوە بڕیاری ئێمەیە.

ناسڕ ئەلخاتڕ بەڕێوبەری گشتی جامی جیهانی ٢٠٢٢  ئەو باسەی پشتڕاستکردەوە و وتی “سەبارەت بە ئاڵا رەنگاوڕەنگەکانی هاوڕەگەزخوازان لە یاریگاکاندا، فیفا یاسا و رێکاری خۆی هەیە، هەرچیەک بێت ئێمە رێزی لێدەگرین”.

خاتڕ لە درێژەی وتەکەشیدا وتی “راستە ئێمە وڵاتێکی خۆپارێزین لەو رووانەوە بەڵام لە هەمان کاتدا وڵاتێکین پێشوازی لە کلتورە جیاوازەکان دەکەین. تێدەگەین لە جیاوازی بیرکردنەوە و کلتور و شێوازی ژیانی جیاواز و بۆیە هەمووان وەک یەک بەگەرمی پێشوازیان لێدەکرێت”.

داخوازییەکان لەویادا کۆتاییان نەهاتووە و کریس پاورۆس ئەندامی هاوڕەگەزخوازان کە هاوکات ئەندامی بۆردی تۆپی پێی ئینگلیزیشە  وتی “خۆشحاڵین بە هەنگاوەکانی ئەو وڵاتە و هەبوونی ئاڵا ڕەنگاوڕەنگەکان لەنێو یاریگادا لە جامی جیهانی بەڵام  قەتەڕ دەبێت یاساکانی بگۆڕێت و ئازادی زیاتر فەراهام بکات بۆ هاوڕەگەزخوازانی ناوخۆ و دەرەوەی ئەو وڵاتە”،

بابەتی زیاتر

Back to top button