ئینگلتەرا

ساوسگەیت ئەستێرەیەکی دیاری هەڵبژاردەکەی دوورخستەوە

یاریگا- گاریس ساوسگەیت لیستی ناوی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی ئاشکرا کرد  لیستەکە سەرسوڕمانی لێکەوتۆتەوە لەنێو هاندەرانی ئەو هەڵبژاردەدا.

بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو ناوی ئالیکساندەر ئاڕنۆڵد لە 26 یاریزانە بانگهێشتکراوەکاندا نەبوو کە ناوبراو لە پێش مۆندیالی 2018 له ڕەگەزە دیار و دەرکەوتووەکانی هەڵبژاردەی سێ شێرەکەیە.

ساوسگەیت لە چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەونیدا بڕیارەکەی بەوە پاساودار کرد کە ئاستی ئێستای ئاڕنۆڵد وەکو چەند ساڵی پێشووتر نییە و گوتی: “پێم وانییە هەمان ئەو ئاستەی هەبێت کە چەند ساڵی پێشووتر هەیبوو. بەڵام ئەو بەهرەیەکی گەورەیە و دڵنیام له داهاتوودا بۆ ڕۆڵی گەورەی دەبێت بۆ ئینگلتەرا.”

لە شوێنی یاریزانەکەی لیڤەرپووڵ، هەریەکە لە کایل واڵکەری مان سیتی، کیران تریپییەی ئەتڵەتیکۆ مەدرید و ڕێسی جەیمسی چێڵسی بانگهێشت کراون.

سێ یاریی داهاتووی ئینگلتەرا لە میانی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی 2022 دەبێت بەرامبەر هەڵبژاردەکانی سان مارینۆ، ئەلبانیا و پۆڵەندا.

بابەتی زیاتر

Back to top button