ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

موندۆ: مەدرید بیر لە فرۆشتنی رۆدریگۆ دەکاتەوە

یاریگا-یانەی ریاڵ مەدرید ئامادەیە گوێ لە ئۆفەرەکان بگرێت بۆ رۆدریگۆ گۆیسی هێرشبەری بەڕازیلی یانەکە.

بەگوێرەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، لە پریمەرلیگەوە چەند یانەیەک گرنگییان بەو یاریزانە دا و نرخەکەشی لە ٤٠ ملیۆن یۆرۆ دەست پێدەکات بۆ سەرەوە.

ناوبراو تەمەنی تەنها ٢٠ ساڵە بەڵام مێرەنگی بیر لەوە دەکاتەوە لە باری هاتنی ئێمباپێ و هالاند دا پێویستی بەو یاریزانە نامێنێت و هەروەها بەشێک لە بڕە پارەی پێویست بۆ ئەو دوو ئەستێرەیەش تەرخان دەبێت.

رۆدریگۆ لەم وەرزەدا لە ٢٤ یاری لالیگا بەشداری پێککراوە و هیچ گۆڵێکی نیە، تەنها یەک ئەسیست نەبێت. لە خولی پاڵەوانەکان بەشداری لە ٧ یاری کردووە  و دوو گۆڵی تۆمارکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button