ئه‌وروپائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

هۆکاری گەڕانەوەی بوفۆن بۆ یوڤێنتۆس ئاشکرا بوو

یاریگا
جیان لویجی بوفۆن، گۆڵپارێزی ئیتاڵی دوای کۆتایی هاتی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمانی فڕەنسا بریاریداوە بگەڕێتەوە یوڤێنتۆس.

ماڵپەر رێپابلیکای ئیتاڵی ئاشکرایکردووە گۆڵپارێزی پێشووی هەڵبژاردەکەیان لە پێناو تۆمار کردنی ریکۆردێکی نوێ کە ئەویش ئەنجامدانی زۆرترین یارییە لە سێریائەی بریاریداوە بگەڕێتەوە ریزەکانی خانمە پیرەکە. ئەم گۆڵپارێزە پێویستی بە 8 یارییە بۆ ئەوەی ببێتە خاوەنی ئەم ریکۆردە.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە بوفۆن مەرجی گەڕانەوەی بۆ یوڤێنتوس داناوە، مەرجەکانیش 10 یاری لە پێکهاتەی سەرەکی بێت، 8 یاری لە سێریائەی و 2 یاریش لە چامپیۆنزلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button