ئه‌ڵمانیائینگلتەرا

ڤێرنەر: لە ئەڵمانیا ئاسوودەترم وەک لە چێڵسی

یاریگا-تیمۆ ڤێرنەر هێرشبەری چێڵسی و هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەڵێت لەگەڵ وڵاتەکەی ئاسوودەترە وەک لە یاریکردن لەگەڵ بلوز.

ڤێرنەر لەوکاتەوەی پەیوەندی بە یانەکەوە کردووە هەمیشە لەژێر رەخنەی هاندەران و میدیاکاندایە بەهۆی کەمی ژمارەی گۆڵەکانی بەڵام دۆخەکە پێچەوانەیە لە ئەڵمانیا و باشتر دەبینرێت.

ناوبراو پاش یارییەکەی بەرامبەر ئیسرائیل کە گۆڵێکی تۆمارکرد وتی “من هێرشبەرم و دەمەوێت هەمووکاتێک گۆڵ تۆماربکەم، شتەکان بەو جۆرە ناڕۆن کە دەمەوێت لە چێلسی بۆیە ئاسوودەم دەکات کە لێرە باشترم لەگەڵ هانسلی فلیک. من زۆر چێژ لە تۆپی پێ دەبینم لە هەر شوێنێک بێت بەڵام شێوازی یاریکردنی تۆپی پێ لێرە  و لە چێڵسی جیاوازە و دیارە ئەمەی ئێرە بۆ من دەگونجێت و زۆر ئاسوودەم”.

گرێ کوێرەی هێرشبەری یەکەمی چێڵسی لەدوای درۆگباوە بەرۆکی یانەکە بەرنادات و سەرەڕای خەرجکردنی سەدان ملیۆن دۆلار لە هێنانی هێرشبەری وەک شێڤچینکۆ، فێرناندۆ تۆرێس، فاڵکاو، مۆراتا و رۆمیلو لوکاکو.

بابەتی زیاتر

Back to top button