ئه‌وروپا

سەرۆكی مەقدۆنیا كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئاگادار دەكاتەوە

یاریگا-

ستیڤۆ بندارۆڤسكی پەیامێكی ئاگادار كردنەوە ئاڕاستەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی كرد.

لە یاریەكانی پاشكۆی گەشتن بە جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ مەقدۆنیا ڕووبەڕووی ئیتالیا بوویەوە و توانی بە گۆڵێكی بێ وەڵام یاریەكەی لێ بباتەوە ، لە قۆناغی دواتردا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی پورتوگال دەبێتەوە و براوەیان ڕاستەوخۆ دەگاتە مۆندیالی قەتەڕ.

سەرۆكی مەقدۆنیای باكوور بندارۆڤسكی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: ”ئامادە بە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ، تۆ دواتری ”.

چاوەڕوان دەكرێت ڕۆژی سێشەممە كاتژمێر 21:45 پورتوگال و مەقدۆنیا لە یاڕیگای دراگاو ڕووبەڕووی یەك ببنەوە و براوەیان ڕاستەوخۆ دەگاتە جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.

بابەتی زیاتر

Back to top button