ئه‌وروپائیتاڵیائینگڵته‌را

مانسینی بۆ راهێنەرایەتی یانەیەکی ئینگلیزی پاڵێوراوە

یاریگا
رۆبێرتۆ مانسینی، راهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دوای شکستە مێژوویەکەی بەرامبەر مەکدۆنیا، چاوەڕێ دەکرێت واز لە هەڵبژاردەکەی بێنێت.

درێن بێنت هێرشبەری پێشووی یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ماڵپەری Talk sport دەڵێت ” ئەو پێشتر سەلماندویەتی لە پرێمەرلیگ سەرکەوتووە، هەروەها لەگەڵ هەڵبژاردکەی ناسناوی یۆرۆی بەدەستهێناوە، بۆیە کەسێکی شایستەیە بۆ پۆستی راهێنەرایەتی یانەی مانچێستەر یونایتد “.

سەرچاوەکانی ئیتاڵیا بڵاویان کردووەتەوە، مانسینی دەست لەکارکێشانەوەی پێشکەش کردووە، بەڵام فێدراسیۆنی وڵاتەکەیان رەتیکردووەتەوە.

Back to top button