ئه‌وروپائیتاڵیا

خەڵاتی بەرازی ئاڵتۆنی پێشکەش بە مانسینی کرا

یاریگا
رۆبێرتۆ مانسینی، راهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا خەڵاتی بەرازی ئاڵتۆنی ساڵی 2021ـی پێشکەش کرا، بەهیوای ئەوەی کە ئەو بێ چانسیەی روو لەم هەڵبژاردەیە کراوە دووربکەوێتەوە و ئازۆری بگاتە مۆندیالی قەتەر.

هەفتانە خەڵاتی بەرازی ئاڵتۆنی کەناڵی مێدیاسێت لەلایەن ڤالێریۆ ئێستافلی پێشکەشکاری بەرنامی Striscia la Notizia پێشکەش بەو کەسایەتیە وەرزشیانە دەکرێت کە ئاست و ئەنجامی پێویستیان بەدەست نەهێناوە، بەڵام خەڵاتەکەی ئەمجارەیان جیاواز بوو و، پێشکەش بە راهێنەری ئازۆری کرا، سەرەڕای ئەوەی ناوبراو توانی ناسناوی یۆرۆ بۆ وڵاتەکەی بەدەست بێنێت.

مەبەست لە پێدانی ئەم خەڵاتە بە مانسینی ئەوەیە، بەرازەکە بتوانێت ئەو بێ چانسیەی رووی لە هەڵبژاردەکەیان کردووە، وازی لێ بێنێت و رێخۆشکەرێت بێت بۆ ئەوەی هەڵبژاردەکەیان بگاتە مۆندیالی 2022ـی قەتەر.

Back to top button