ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

ریڤالدۆ لە نێوان مێسی و ڤان دایک یەکێکیان هەڵدەبژێرێت

یاریگا-
ریڤاڵدۆی ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی بڕازیل و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا پێیوایە لیۆنێل مێسی شایستەی بەدەست هێنانی بالۆن دۆرە.

ئەستێرەکەی پێشووی بلاوگرانا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی مۆندۆدێپۆرتیڤۆ گووتی ” بە بڕوای من مێسی لە هەموو یاریزانێک شایستەترە بۆ بەدەست هێنانی نازناوی بالۆن دۆر، چونکە ئەم وەرزە ئاستێکی نایابی پێشکەش کردووە “.

ریڤالدۆ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتیشی ” راستە ڤان دایکی بەرگریکاری لیڤەرپولیش یاریزانێکی بە توانایە، بەڵام ئەو وەکو مێسی کاریگەری لەسەر تیپەکەی نەبووە “.

Back to top button