ئه‌وروپائیتاڵیا

ریڤالدۆ ئامۆژگاری هاونیشتیمانیەکی دەکات بچێتە مانچێستەر سیتی

یاریگا
ریڤالدۆ یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیل لە نوێترین دەرکەوتنیدا ئامۆژگاری دۆگلاس کۆستا دەکات یۆڤێنتۆس جێبێڵێت و پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی بکات.

یاریزانەکەی پێشووی بارسێلۆنا لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێت ” من پێموایە باشترین شوێن بۆ یاریی کردنی ئەستێرەکەی خانمە پیرەکە یانە ئینگلیزیەکەیە و هیوادارم بۆ وەرزی داهاتوو پەیوەندی بەم یانەیەوە بکات و دڵنیام لەگەڵ ئەو یانەیە دەتوانێت زیاتر لە پێکهاتەی سەرەکی یاریی بکات و هەوڵێکیش هەیە یانە ئینگلیزیەکە گفتوگۆکانی بۆ گواستنەوەی دەست پێ بکات ”.

کۆستا لە ساڵی 2017 بووەتە یاریزانی یۆڤێنتۆس و ئەم وەرزە تەنها حەوت یاریی وەکو یاریزانی سەرەکی بەشداری کردووە و بەم هۆیەوە دەیەوێت یانەکەی جێبێڵێت.

Back to top button