ئیسپانیاگرنگترین

دانی ئەلڤێز: مێسی لە پاریس دڵخۆش نیە و پێویستە بگەڕێتەوە

Captain Korek

دانی ئەلڤێز بەرگریکاری بارسێلۆنا و یەکێک لە هاوڕێ نزیکەکانی لیۆ مێسی، دەڵێت ئەستێرە ئەرژەنتینییەکە دڵخۆش نیە لە پاریس.

ئەلڤێز بۆ ئی ئێس پی ئێم وتی “بۆ من لیۆ لە پاریس دڵخۆش نیە و شوێنی ئەو نیە. شتێکتان پێدەڵێم کە مێسی هەمووکات بەمنی دەوت، ئەویش ئەوەبوو کە دەیوت “بۆ کوێ دەچیت کە لێرە باشتربێت”. هیوادارم ئەویش بتوانێت بگەڕێتەوە”.

ئەلڤێز باسی کلاسیکۆکەی رۆژی یەکشەممەشی کرد و وتی “ئێمە ئێستا دەتوانین شکست بە هەر یانەیەک بهێنین، بەڵام دەزانین پێویستە هەموو تواناکانمان بخەینە گەڕ و جڵەو لەدەست نەدەین”.

مێسی لە پاریس هەمان ئاستی بارسێلۆنا نیشان نادات و تووشی رەخنەیەکی زۆر بووەوە پاش ماڵئاواییکردنیان لە خولی پاڵەوانەکان بەرامبەر ریاڵ مەدرید.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button