ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگ

ئالێگری : پەشیمان نیم لە پلانەکانم بەرامبەر ڤیاریاڵ

یاریگا-ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنەری یوڤێنتۆس دەڵێت دووبارە بەهەمان شێواز رووبەرووی ڤیاریاڵ دەبێتەوە ئەگەر یارییەکە دووبارە بکرێتەوە.

یۆڤی بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو، ٣-٠ تووشی شکست هات بەرامبەر ڤیاریاڵ  و جارێکی تر لە قۆناغی ١٦ ماڵئاوایی کرد.

ئالێگری دوای یارییەکە وتی “دووبارە ببێتەوە، بەهەمان شێوە یاری دەکەمەوە چونکە یاریزانەکانمان ٦٥ خولەک بە باشی یارییان کرد و گەیشتە ئەوەی ڤیاریاڵ بە هەموویان بەرگرییان دەکرد. دەبێت بە ناچاری ئەم شكستە قبوڵ بکەین، بە ئازارە بەڵام ناتوانم رەخنە لە یاریزانەکانم بگرم و باش یارییان کرد”

لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا لە ئالێگری یان پرسی ئەو توڕەبوونەی پاش فیکەی کۆتایی بەرامبەر کێ بوو ؟ ئێمری؟ ئەویش وتی “لە کەس توڕە نەبووم، پیرۆزباییم لە ئێمری کرد و بە باشی یاری خۆیان ئەنجامدا و با نەچینە ناو قسە و باس ئەمە یارمەتی کەس نادات”.

چوارەم وەرزی دوای یەکە یوڤێنتۆس لە قۆناغی ١٦دا ماڵئاوایی دەکات و هەمیشە رکابەرەکانی ئاسانتر بوون لەم قۆناغەدا بەرامبەر یانەکانی دیکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button