ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

دی خیا: ئەتلەتیكۆ سەرجەم یاریزانەكانی لەبەردەم ئۆبلاك داناوە

یاریگا-

داڤید دی خیای ئیسپانی و گۆڵپارێزی یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی دڵتەنگی خۆی دەربڕی بە ماڵئاواییكردنیان لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا.

ئەتلەتیكۆ مەدرید بە ئەنجامی هەردوو یاری هاتن و چوون توانی 2-1 لە مانچێستەر یۆنایتد بباتەوە و خۆی گەیاندە قۆناغی هەشتی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

لە دوای یاریەكە دی خیا ووتی: هەست بە دڵتەنگی دەكەم بۆ ئەنجامی یاریەكە ، كاری پێویستمان نەكرد بۆ بردنەوە ، ئەتلەتیكۆ لێهاتووی خۆیان بەكار هێنا ، ئەوان دەزانن چۆنلە چامپیۆنسلیگ یاری بكەن و شتێكی قورسە درووستكردنی هەلی گۆڵ بەرامبەریان.

هەروەها ووتیشی: ئەتلەتیكۆ سەرجەم یاریزانەكانی لەبەردەم ئۆبلاك دادەنێت ، ئەوان تیمێكی تەواو بەرگرین ، ئەستەمە گۆڵ تۆماركردن بەرامبەریان.

لە كۆتایشدا ووتی: من بەڕاستی باوەڕم وایە کە مان یونایتد دەگەڕێتەوە، دڵنیام ، نازانم کەی بەڵام بە دڵنیاییەوە ڕوو دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button