ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ئەتلەتیكۆ مەدرید بۆ یاریەكەیان بەرامبەر مانچێستەر یۆنایتد

یاریگا-

دیگۆ سیمۆنی ئەرجەنتینی و ڕاهێنەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر مانچێستەر یۆنایتد بڵاوكردەوە.

وا بڕیارە سبەینێ سێشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان مانچێستەر یۆنایتد لە یاریگای ئۆلد ترافۆردی تایبەت بە خۆی میوانداری ئەتلەتیكۆ مەدرید بكات ، لە میانەی یاری گەڕانەوەی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا.

یاری چوون لە یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆی تایبەت بە ئەتلەتیكۆ مەدرید بە گۆڵێك بۆ هەردوولا كۆتایی هات ، خولەكی 7 جواو فیلیكس گۆڵی پێشكەوتنی ڕۆخی بلانكۆسی تۆمار كرد و خولەكی 80 ئیلانگا ئەنجامەكەی نۆ شەیتانە سورەكان یەكسان كردەوە.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ئەتلەتیكۆ مەدرید:

بابەتی زیاتر

Back to top button