ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەو یاریزانانەی چێڵسی لەدەستیان دەدات بەهۆی سزاکان

ئەمڕۆ حکومەتی بەریتانیا بەفەرمی ژمارەیەک سزای قورسی خستە سەر رۆمان ئەبرامۆڤیجی سەرۆکی چێڵسی و سێ سزایان راستەوخۆ زیان بە یانەکە دەگەیەنێت.

جگە لە قەدەغەکردنی فرۆشتنی بلیتەکانیان، چێڵسی بۆی نیە هیچ گرێبەستێکی نوێ ئەنجام بدات تەنانەت بۆ تازەکردنەوەی گرێبەستی یاریزانەکانیش. ئەمەش لە کاتێکدا پێنج یاریزانی بلوز هاوینی ئەمساڵ گرێبەستەکانیان بەسەردەچێت.

هەریەک لە سیزا ئەزپلیکویتای کاپتن، ئەنتۆنی رۆدیگەر، کریستیانسن هاوینی ئەمساڵ دەبێت بە ناچاری یانەکانیان جێبهێڵن، هەروەها چارلی موسۆندا بەهەمان شێوە و بلوز ناشتوانێت ساوڵ نیگێز بهێڵێتەوە کە بە خواستن لە ئەتڵەتیکۆ مەدریدەوە هاتووە.

چێڵسی بۆی نیە هیچ قازانجێکی دارایی بکات و پارەکە بچێتە سەر هەژماری ئەبرامۆڤیجی خاوەن بەهۆی نزیکی لە ڤلادیمیر پوتینی سەرۆکی رووسیا.

تەنها هیوای یانەکە ئەوەیە، هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا کۆتایی پێبهێندرێت، بە پێچەوانەوە وڵاتان بەردەوام دەبن لە سزادانی سەرجەم ئەو کەس و کۆمپانیایانەی رووسین.

لەباری درێژەکێشانی ئەم شەڕەدا، رەنگە چێلسی موچەی یاریزانەکانی پێنەدرێت و بەوەش ئەگەری ئەوە هەیە زۆر یاریزانی دیکە لەدەست بدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button