ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

پۆچەتینۆ: گۆڵی یەكەمی بێنزیما شەرمەزاری بوو بۆ ناوبژیوان

یاریگا-

ماوریسیۆ پۆچەتینۆی ئەرجەنتینی و ڕاهێنەری یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی هێرشدەكاتە سەر ناوبژیوانانی یاریەكەیان بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید.

ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری پاریس سان جێرمانی كرد و یاریەكەشی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە ، لە میانەی یاری گەڕانەوەی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا.

لە دوای یاریەكە پۆچەتینۆ بۆ كەناڵ پڵەسی فەڕەنسی ووتی: ئەوەی ڕوویدا شەرمەزاریە ، بەڕاستی شەرمە ، گۆڵی یەكەمی ڕیاڵ مەدرید ، هەڵەیەكی ئاشكرای بێنزیما بوو بەرامبەر دۆنارۆما ، ئەمە هەڵەیەكی گەورەی ناوبژیوانیە ، ناكرێت لە 2022 شتی وا ڕووبدات.

هەروەها ووتیشی: كاتێك گۆڵێكی لەو شێوەیەت لێ تۆمار دەكرێت ، شێوازی یاریەكە بە تەواوی دەگۆڕێت.

لە كۆتایشدا ووتی: ناتوانم بڕوا بكەم كە چۆن گۆڵی یەكەمیان نەگەڕایەوە بۆ ڤار ئەوە هەڵەیەكی ئاشكرا بوو لە هەموو لایەكەوە دیار بوو ، نازانم چۆن ناوبژیوانی ڤار دەستێوەردانی نەبوو لەو دیمەنەدا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button