ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

ژمارە پێوانەییەكانی بێنزیما دوای هاتریكەكەی بەرامبەر پاریس

یاریگا-

كەریم بێنزیمای فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بە تۆماركردنی هاتریكێك بەرامبەر پاریس سان جێرمان توانی یانەكەی بگەیەنێتە قۆناغی هەشتی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری پاریس سان جێرمانی كرد و یاریەكەشی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە ، لە میانەی یاری گەڕانەوەی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

لە خولەكی 39 كیلیان ئیمباپێ تاكە گۆڵەكەی پاریسی تۆمار كرد و لە خولەكەكانی 61,76,78دا كەریم بێنزیما توانی سێ گۆڵ تۆمار بكات و یانەكەی بگەیەنێتە قۆناغی داهاتوو.

بەپێی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان بێنزیما لە تەمەنی 34 ساڵ و 80 ڕۆژ بوو بە بەتەمەنترین یاریزان هاتریك لە چامپیۆنسلیگ تۆمار بكات.

بەوەش ژمارەكەی ئۆلیڤیە جیرۆی شكاند كە لە تەمەنی 34 ساڵ و 66 ڕۆژیدا هاتێك چوار گۆڵی بەرامبەر سێڤییا تۆمار كرد.

هەروەها ئەستێرەكەی مێرینگی كۆی گۆڵەكانی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید گەیاندە 309 گۆڵ و بەوەش پێش ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ كەوت كە خاوەنی 308 گۆڵ بوو ، هەروەها بوو بە سێیەم گۆڵكاری مێژووی خولەكە لە دوای ڕائول گۆنزالیز بە 323 گۆڵ و كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ 450 گۆڵ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button