ئیتاڵیا

مۆرینهۆ پەنا دەباتە مۆراتی بۆ گەڕاندنەوەی بۆ ئینتەر

یاریگانێت- وا دیارە پەسەندترین شوێنتک تا کاری تێدا بکاتەوە لای جۆزێ مۆرینهۆ هەر یانە کۆنەکەیەتی، بۆ ئەم مەبەستەش لە هەوڵی گەڕانەوەدایە بۆ ئینتەر میلان.

بە گوێرەی ڕۆژنامەی توتو سپۆرتی ئیتاڵیی، مۆرینهۆ داوای لە ماسیمۆ مۆراتی سەرۆکی پێشووتری یانەکە و، مارکۆ ترونکێتی پروڤێرا، ئەندامی دەستەی بەڕێوبەرایەتی کردووە تا ببنە نێوەندێک بۆ گەڕانەوەی بۆ ئینتەر.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان، “سپێشەڵ وەن” یەک لەو پاڵێوراوانەیە کە دوای سبالێتی پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی ئەرکەکە. بەڵام بەڕێوبەرایەتی ئێستای نیرازۆری ئەنتۆنیۆ کۆنتی لا پەسەندترە، ئەوەش بەهۆی پێوەندی پتەوی نێوان ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە و پیپی مارۆتا سەرۆکی کەرتی وەرزشیی یانەکە، سەروەختیی پێکەوە کارکردنیان لە یۆڤێنتوس.

هەر بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، ستیڤن زهانگی سەرۆکی ئێستا، پاڵپشتی هێنانی کۆنتی دەکات بەوەی وای دەبینێت کە ئەمەیان دەتوانێت ئەقڵیەتی بردنەوە لە یانەکەدا بچێنێت.

 

Back to top button