ئه‌ڵمانیائه‌وروپائینگلتەرا

مانچێستەر یونایتد دەیەوێت توخێل بکاتە راهێنەری

یاریگاـ
کارگێری یانەی مانچێستەر یونایتد ئینگلیزی لە هەوڵی ئەوەدان، بۆ وەرزی داهاتوو توماس توخێل راهێنەری ئەڵمانی یانەی چێڵسی، وەکو راهێنەری نوێ یانەکەیان دەست نیشان بکەن.

رۆژنامەی میرەری بەریتانی ئاشکرای کردووە، تاوەکو ئێستا چەندین راهێنەر پاڵێوراون بۆ پۆستی راهێنەرایەتی شەیتانە سوورەکان، بەم دواییەش راهێنەرە ئەڵمانیەکە بلوزیش ناوی چووەتە پاڵ ناوەکانی دیکە و، ئەو یانەیە دەیەوێت راهێنەرەکە رازی بکات واز لە پۆستەکەی بێنێت و، وەرزی داهاتوو ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەیان وەرگرێت.

توخێل ساڵی رابردوو پۆستی راهێنەرایەتی یانەی چێڵسی وەرگرت و، تاوەکو هاوینی ساڵی 2024 لەگەڵ ئەو یانەیە گرێبەستی هەیە و، ئەستەمە یانە لەندەنیەکە رێگەی پێ بدات یانەکەیان جێبێڵیت.

بابەتی زیاتر

Back to top button