ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرافه‌ره‌نسا

پاریس سانجێرمان شوێنگرەوەی ئێمباپێ دیاری کردووە

یاریگا
کارگێری یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا بێ هیوا بووە لە مانەوەی کلیان ئێمباپێ هێرشبەری یانەکەیان، بۆیە بە دوای شوێنگرەوەی دەگەڕێن.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی شەوی رابردوو ئاشکرای کردووە، کارگێری شازادەکان مارکۆس راشفۆرد هڕشبەرە لاوەکەی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی، وەکو شوێنگرەوەی یاریزانەکەیان دیاری کردووە، لە کاتی پەیوەندی کردن بە ریزەکانی یانەی ریال مەدرید.

ئێمباپێ هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان کۆتایی دێت و، ئەو یاریزانە لە پێناو پەیوەندی کردن بە ریال مەدرید، چەندینجار داواکاری نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button