ئه‌وروپائیسپانیا

تۆرێس: چاڤی گۆڕانكاری زۆری ئەنجامدا لە بارسێلۆنا

یاریگا-

فێران تۆرێسی ئیسپانی و هێرشبەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە بردنەوەكەیان بەرامبەر ئێلچی.

ئێلچی لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنای كرد و یانەی میوان بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك یاریەكەی بردەوە ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 27ی خولی ئیسپانیا.

لە دوای یاریەكە تۆرێس ووتی: بە ئامادەبوونی چاڤی گۆڕانكاری زۆر لە بارسێلۆنا ڕوویداوە ، ئێمە بەو شێوازە یاری ئەكەین كە ئەو دەیەوێت ، بەوەش ئەنجامی باش بەدەست دەهێنین.

هەروەها ووتیشی: یاریگای ئێلچی زۆر سەخت بوو ، یاریكردن تێیدا زۆر هیلاكی كردین ، من دڵخۆشم بە بردنەوەكەمان ، بەتایبەت كە گۆڵەكەم هاوكاری یانەكەی كردم بۆ بردنەوە ، ئێستاش بیر لە یاری پێنجشەممە دەكەینەوە بەرامبەر گالاتاسەرای.

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 48 خاڵ لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی خولی ئیسپانیا دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button