ئیتاڵیا

ئەبراهام: رۆما لە تەنگانەدا فریام کەوت

یاریگا-تامی ئەبراهام سوپاسگوزاری یانەی رۆماوە پاش دۆزینەوەی ئاستی لەگەڵ گورگەکانی پایتەخت.

هاوینی رابردوو ئەبراهام لە چێڵسییەوە گوێزرایەوە بۆ رۆما لە کاتێکدا ئاستی بە تەواوی دابەزیبوو. هێرشبەرە ئینگلیزییە پاش سەرکەوتنەکەی ئەمڕۆیان بەرامبەر ئەتەلەنتا بۆ دازن وتی “هاندەران لە سەرەتاوە تا کۆتایی هانییان داین و ئەمەش زۆر بەنرخە بۆ ئێمە، وەک دەبینی زۆر بە گەرمی ئاهەنگمان گێڕا چونکە بردنەوەیەکی بە کۆمەڵ بوو وە سێ خاڵی گرنگ بوو. هەموو توانای خۆم پێشکەشی ئەم یانەیە دەکەم چونکە لە تەنگانەدا فریام کەوتن و منیان دەرهێنا لەو دۆخە”.

بەو بردنەوەیە رۆما ژمارەی خاڵەکانی لەگەڵ  ئەتەلەنتا یەکسانکردەوە لە پلەی پێنجەم بە ٤٧ خاڵ بەڵام یئەتەلەنتا یارییەک کەمتری ئەنجامداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button