ئه‌وروپائینگلتەرا

دەستكەوتەكانی چێڵسی لە سەردەمی ڕۆمان ئەبرامۆڤیچدا

یاریگا-

ڕۆمان ئەبرامۆڤیچ خاوەنی چێڵسی لە دوای 19 ساڵ دەستبەرداری یانەكەی دەبێت.

بازرگانە ڕوسیەكە لە ساڵی 2003 بە 140 ملیۆن پاوەند چێڵسی كڕی و كردی بە یەكێك لە یانە زلهێزەكانی جیهان.

لە ماوەی سەركردایەتیكردنی ئەبرامۆڤیچدا چێڵسی توانی 21 نازناو بباتەوە لە دوای مانچێستەر یۆنایتد بە 16 نازناو زۆرترین نازناوی بردەوە لە خولی ئینگلیزیدا.

یانە لەندەنیەكە لەسەردەمی سەرۆكە ڕوسیەكەدا پێنج جار خولی ئینگلیزی بردەوە و پێنج جار جامی یەكێتی ئینگلتەرای بردەوە سێ جار جامی كاراباو كەپ و دوو چامپیۆنسلیگ و دوو یۆرۆپا لیگ و سوپەری ئەوروپی و جامی جیهانی یانەكان یەك جار.

چێڵسی لەسەردەمی ئەبرامۆڤیچدا زیاتر لەیەك ملیار یۆرۆی لە گرێبەستكردن لەگەڵ یاریزاناندا خەرجكردووە لۆكاكۆ گرانترینیان بووە بە 97.5 پاوەند و لە دوای ئەو كای هاڤێرتز دێت بە 89 ملیۆن پاوەند و دواتر كیپا بە 72 ملیۆن.

13 ڕاهێنەر لە سەردەمی سەرۆكەكەدا ڕاهێنەرایەتی بلوزیان كردووە و لەو 19 ساڵەدا 1087 یاریان ئەنجامداوە لە 660 یاریدا براوە بوون و لە 237 یاریدا شكستیان هێناوە ، لە 190 یاریدا یەكسان بوون ، بە ڕێژەی 10 شكست بۆ هەر ساڵێك ، توانیویانە 2049 گۆڵ تۆمار بكات ، 957 گۆڵیان لێكراوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button