ئه‌وروپا

بالۆتێلی: هەمان توانای میسی و ڕۆنالدۆم هەیە

یاریگا-

ماریۆ بالۆتێلی ئیتاڵی و یاریزانی یانەی ئەدەنە سپۆری توركی ئاشكرایكرد هەمان توانای هەردوو ئەفسانەی تۆپی پێ لیۆنێل میسی و كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی هەیە بەڵام هەلی گۆڵكردنی زۆر لەدەست دەدات.

بالۆتێلی لە لێدوانیدا بۆ ” ذە ئەتلەتیك ” ووتی: دەرفەتی زۆرم لەدەستدا ئەگەر نا لە هەمان ئاستی ڕۆناڵدۆ و میسیدا دەبووم.

هەروەها ووتیشی: بەڵام من دلنیام بەڕێژەی %100 هەمان توانای ئەوانم هەیە ، چەند هەلێكم لەدەست ئەدا بۆیە ئاوای لێهات.

هێرشبەرە ئیتاڵیەكە بەردەوام بوو ووتی: لە ئێستادا ناتوانم بڵێم هەمان ئاستی ڕۆناڵدۆم هەیە چونكە ڕۆناڵدۆ پێنج جار باڵۆندۆری بردووە ، هەروەها ناتوانم خۆم بەراورد بە میسی بكەم ، كەس ناتوانێت ئەوە بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button