ئه‌وروپائیسپانیا

ئەلیمانی و كرۆیڤ یەكەم گرێبەستی هاوینەی بارسێلۆنا كۆتایی پێ دێنن

یاریگا-

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی نزیكە لە یەكلاكردنەوەی یەكەمین گرێبەستی خۆی لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا.

بارسێلۆنا چاوی لەسەر تواناكانی ئەندریاس كریستینسنی دانیماركی و بەرگریكاری یانەی چێڵسی ئینگلیزیە بەمەبەستی پتەوكردنی هێڵی بەرگری یانەكەی.

گرێبەستەكەی كریستینسن لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت و یاریزانەكە بە خۆڕایی دەتوانێت هەر یانەیەك بیەوێت پەیوەندی پێوە بكات.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ماتیۆ ئەلیمانی و جۆردی كرۆیڤ سەفەری لەندەن دەكەن بەمەبەستی یەكلاكردنەوە و كۆتاییهێنان بە گرێبەستەكە.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە وەفدەكەی بارسێلۆنا لەم هەفتەدا لەگەڵ بەڕێوەبەری كارەكانی یاریزانەكە كۆدەبنەوە و كۆتایی بە گرێبەستەكە دەهێنن.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button