ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

سێڵتاڤیگۆ لە کڕینی دێنیس سوارێز نزیک بووەتەوە

 یاریگا- یانەی سێڵتاڤیگۆی ئیسپانیی لە کڕینی دێنیس سوارێز نزیک بووەتەوە دەیەوێت لە گواستنەوەکانی هاوینەدا بیگوازێتەوە ڕیزەکانی.

سوارێز میرکاتۆی زستانی ڕابردوو بە خواستن لە بارسێلۆناوە ڕووی کردە ئارسیناڵ، بەڵام نەیتوانی لەگەڵ پلان و خواستی یانە ئینگلیزییەکەدا بگونجێت.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشکرای کردووە سێڵتاڤیگۆ دەیەوێت ئەو دۆخە بقۆزێتەوە کە تۆپچییەکان بۆندەکەی درێژ ناکەنەوە و بارساش خواستی لەسەر نییە. ڕۆژنامەکە ئەوەشی باس کردووە سێڵتاڤیگۆ گرێبەستی فەرمیی پێشکەشی بلاوگرانا کردووە و چاوەڕوان دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا گرێبەستەکە ڕادەگەیەنرێت. بەبێ ئەوەی ئەو سەرچاوەیە باس لە بەهاکەی بکات.

سوارێز پێشتر لە یانەکانی سیڤییا و ڤیاڕیاڵ یاریی کردووە. سەروەختی یاریکردنی لە ڤیاریاڵ، سەردەمی دەرکەوتنی هێرشبەرە  تەمەن 25 ساڵانەکەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button