ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

ریال مەرید دستبەرداری مێندی دەبێت

یاریگا
فێرلاند مێندی، بەرگریکاری فەرەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا نزیکە لە جێهێشتنی ریزەکانی یانەکەی.

ماڵپەری Ok Diario ئاشکرای کردووە، بەم دواییە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا ئۆفەرێکی 71 ملیۆن یۆرۆیی پێشکەشی شاهانەکان کردووە لە پێناو دەستبەرداربوون لە بەرگریکارەکەیان و، یانە ئیسپانیەکەش بەم ئۆفەرە رازی بووە و، چاوەڕێش دەکرێت هاوینی داهاتوو یاریزانەکە یانەکەی جێبێڵێت.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە، ریال مەدرید ئامانجیەتی دوای دەستبەرداربوون لە مێندی، بودجەیەکی زیاتر بۆ گواستنەوەی چەند یاریزانێکی نوێ دەست بکەوێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button