ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

باشترین یاریزانی هەفتەی چامپیۆنسلیگ دیاریكرا

یاریگا-

باشترین یاریزانی یاریەكانی ئەم هەفتەیەی چامپیۆنسلیگ دەستنیشان كرا.

هەژماری فەڕمی چامپیۆنسلیگ چوار یاریزانی وەك پاڵێوراو بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی هەفتەی چامپیۆنسلیگ دەستنیشانكرد.

نگۆلۆ كانتێی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی چێڵسی ئینگلیزی بە باشترین یاریزانی یاریەكانی هەفتەی چامپیۆنسلیگ دەستنیشانكرا.

هەریەك لە یاریزانان ( پاریخۆ ، جواو فیلیكس ، نگۆلۆ كانتێ ، مازراوی ) پاڵێوراو بوون بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی هەفتەی خولەكە ، دواتر نگۆلۆ كانتێ ناوەڕاستكاری چێڵسی خەڵاتەكەی بردەوە.

– پاریخۆ یاریزانی ڤیاڕیاڵ توانی گۆڵێك بەرامبەر یوڤێنتوس تۆمار بكات.

– جواو فیلیكس یاریزانی ئەتلەتیكۆ مەدرید توانی گۆڵێك بەرامبەر مانچێستەر یۆنایتد تۆمار بكات.

– كانتێ یاریزانی چێڵسی توانی ئەسیستێك بەرامبەر لیل بكات.

– مەزراوی یاریزانی ئەیاكس توانی ئاستێكی بەرز بەرامبەر بەنفیكا تۆمار بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button