ئه‌وروپائیسپانیاچامپیۆنزلیگفه‌ره‌نسا

پۆچێتینیۆ: ریال مەدرید پادشای چامپیۆنزلیگە

یاریگا-
ماوریسیۆ پۆچێتینیۆ، راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا جارێکی دیکە ستایشی مێژووی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دەکات و، بە پادشای چامپیۆنزلیگ ناوی دەبات.

راهێنەرەکەی شازادەکان لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری یانەکەی بەرامبەر ریال مەدرید لە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ گووتی ” چانسی هەردوو یانە وەکو یەکە بۆ سەرکەوتن، هیچ گرنگ نیە کام یاریزان یاخود چ کەسێک راهێنەرایەتی ریال مەدرید دەکات، مێژووی ئەو یانەیە لە چامپیۆنزلیگ ئەوەی سەلماندووە ئەوان پادشای پاڵەوانتییەکەن ”.

پۆچێتینیۆ راهێنەری سانجێرمان سەبارەت بە لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یانەکەشی گووتی ” لیۆ بە تەواوەتی ئامادەیە، ئەو یاریزانێکی یەکلاکەرەوەیە لە یارییە گەورەکان، بۆیە دڵنیام دەتوانێت هاوکارێکی باشی هاوڕێکانی بێت ”.

بابەتی زیاتر

Back to top button