ئیتاڵیاگرنگترین

مۆرینهۆ بۆ یاریزانانی رۆما: ئێوە ترسنۆکن و بەرامبەر گەورەکان خۆتان پیس دەکەن!

خۆزێ مۆرینهۆ هێرشی کردووەتە سەر یاریزانەکانی پاش شکستەکەیان بەرامبەر ئینتەرمیلان لە جامی ئیتاڵیا

بەگوێرەی کۆریێری دیلۆ سپۆرت، دوای یارییەکە لە ژووری خۆگۆڕین، مۆرینهۆ بە یاریزانەکانی وتووە

“تێناگەم بۆ لە ١٠ خولەکی سەرەتای یارییەکە لە ترس دا خۆتان پیس دەکەن، دەمەوێت بزانم بۆ بەرامبەر میلان هەر هەمووتان بێ جیاوازی خۆتان پیس کرد. دەمەوێت بزانم بۆ ئەوەندە بچووک بوونەتەوە بەرامبەر تیمە گەورەکان لە کۆتا دوو ساڵدا. ئەگەر بە بچووکی مامەڵە بکەین، ناوبژیوانیش بە بچووکی سەیرمان دەکەن. ئینتەر تیمێکی سوپەرە بەڵام لە جیاتی ئەوەی ئەمە واتان لێبکات زیاتر هەوڵبدەن، خۆتان پیس دەکەن. ناشرینترین سیفەتی پیاو، ترسنۆکی و بێ کەسایەتییە. ئێوە لە تیمە گەورەکان دەترسن؟ کەواتە بڕۆن لە پلە سێ یاری بکەن. بێ فشار و بێ تیمی گەورە و بێ یاریگای گەورە. ئێوە ترسنۆکن و ئەوەش خراپترین سیفەتە”.

تیمەکەی خۆزێ، لە خولی ئیتاڵیش لە کۆتا پێنج یاری تەنها دوو بردنەوەی هەیە و لە ریزبەندی حەوتەمی خولەکەدایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button