ئیتاڵیا

پیۆڵی: ئیبرا وەکو شێرێکی زیندانیکراوە

یاریگا-ستیفانۆ پیۆڵی راهێنەری ئەیسی میلان دەڵیت زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج وەک شێرێکە زیندانی کرابێت پاش دوورکەوتنەوەی بەهۆی پێکان.

ئیبرا ماوەیەکە بەهۆی پێکان دوورکەوتۆتەوە و کاتی گەڕانەوەشی دیار نیە. کاتێک پرسیاری ئەو یاریزانە لە راهێنەرەکە کرا وتی ” ئەو وەک شێرێکە لە زیندان دا بێت، حەز و ئارەزوویەکی زۆری هەیە لە نێو یاریگا ئامادەبێت و یارمەتی تیمەکەی بدات. لە یاری سبەینێ بەشدارنابێت بەڵام با بزانین تا هەفتەی داهاتوو چۆن دەبێت”.

پیۆڵی ستایشی ئۆلیڤەر ژیرۆی کرد کە جێگەی ئەوی گرتووەتەوە و وتی “ژیرۆ نرخ و توانای خۆی سەلماندووە و لە نێو یاریگا ئەوە دەکات کە داوای لێ دەکەین. ئەو یاریزانێکی زۆر بەتوانا و کەسێکی باشە”.

سبەینێ لە قۆناغی چارەگی کۆتایی جامی ئیتاڵیا، میلان رووبەرووی ناپۆلی دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button