ئه‌وروپائینگلتەرا

مانچێستەر سیتی گرێبەستی یەكێكی دیكە لە ئەستێرەكانی نوێ دەكاتەوە

یاریگا-

یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی دەیەوێت گرێبەستی یەكێكی دیكە لە ئەستێرەكانی یانەكەی نوێ بكاتەوە.

مانچێستەر سیتی سەركەوتوو بوو لە نوێكردنەوەی گرێبەستی جواو كانسێلۆ تا ساڵی 2027.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی تایمز مان سیتی لە ئاستی بێرناردۆ سێلڤا تەواو ڕازیە و دەیەوێت بەمزوانە گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە.

هەمان سەرچاوە ڕایگەیاندووە كە سێلڤا دڵخۆشە بە شێوازی یاریكردنی لەژێر ڕاهێنەرایەتی پیپ گواردیۆلادا و ئەوەش وا دەكات كە گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە.

ئەستێرە پورتوگالیەكە لەم وەرزەی پریمەرلیگدا توانیویەتی حەوت گۆڵ تۆمار بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button