ئه‌وروپائیسپانیائینگڵته‌را

ترائۆرێ پشکنینە پزیشکیەکانی ئەنجامدا

یاریگا
ئاداما ترائۆرێ، یاریزانی ئیسپانی یانەی وێلڤەرهامبتنی ئینگلیزی لە پێناو پەیوەندی کردن بە ریزەکانی یانەی بارسێلۆنا، ئەمڕپ پشكنینە پزیشکیەکانی ئەنجامدا.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆ دێپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ یاریزانەکەی یانە ئینگلیزیەکە لە شاری دوبەی ئیماراتەوە گەڕایەوە ئیسپانیا و لە شاری بارسێلۆنا پشکنینە پزیشکیەکانی بە سەرکەوتوویی تێپەڕاند و، چاوەڕێ دەکرێت بەم زووانە بە فەرمی گرێبەستەکەی ئاشکرا بکرێت.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە ترائۆرێ بۆ ماوەی شەش مانگ و بەشێوەی خواستن تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە یاری بۆ بارسێلۆنا دەکات.

Back to top button