ئه‌وروپائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

تۆتێنهام داوای ترائۆرێ دەکات

یاریگا
نۆنۆ سانتۆ، راهێنەری یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە، پێش ئەوەی وادەی گواستنەوەی ئەم هاوینە کۆتایی بێت، هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی ئاداما ترائۆرێ هێرشبەری یانەی وێلڤەرهامبتن بدەن.

رۆژنامەی سەنی بەریتانی ئاشکرای دەکات، راهێنەرەکەی سپێرز لە مانەوەی هاری کەین هێرشبەری یانەکەی بێ هیوا بووە، بۆیە داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە، هەرچی زووە پێشکۆتایی هاتنی وادەی گواستنەوەی یاریزانان، هەوڵ بۆ گواستنەوەی هێرشبەر ئیسپانیەکەی یانەکەی پێشووی بدەن.

سەرچاوەکە ئەوەشی باسکردووە، تۆتێنهام بە داواکەی راهێنەرە پۆرتوگاڵیەکە رازی بووە، ئامادەن لە پێناو گواستنەوەی ترائۆرێ 40 ملیۆن یۆرۆ خەرج بکەن.

Back to top button