ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرافه‌ره‌نسا

بارسێلۆنا شوێنگرەوەی عوسمانی دیاریکردووە

یاریگا
عوسمان دێمبلی، هێرشىەری فەرەنسی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا ئامادەنیە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە، بۆیە کارگێری ئەو یانەیە ئاداما ترائۆرێ هێرشبەری ئیسپانی یانەی وێلڤەرهامبتنی ئینگلیزی وەکو شوێنگرەوەی دەست نیشانکردووە.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، دوای گفتوگۆیەکی زۆر دواجار کارگێری بلاوگرانا گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی یاریزانە فەرەنسیەکەی یانەکەیان ئامادەنیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، بۆیە لە ئێستاوە ئەوان یاریزانەکەی یانە ئینگلیزیەکەیان وەکو شوێنگرەوەی دەست نیشانکردووە.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە کە ترائۆرێ ئامادەیە یانەکەی جێبێڵێت و تێچووی ئەو گواستنەوەیەش بۆ ریزەکانی بارسێلۆنا، نزیکەی 20 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

Back to top button