بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

شێڤچینکۆ دەبێتە راهێنەری هەڵبژاردەیەکی ئەورووپا

ئەندرییە شێڤچینکۆ ماوەیەکی زۆر بێ کار دانانیشێت و نزیکە لەوەی ببێتە راهێنەری هەڵبژاردەی پۆڵەندا.

ئەستێرە مێژووییەکەی ئۆکرانیا و میلان پاش جێهێشتنی راهێنەرایەتی وڵاتەکەی، لە یانەی جەنەوا گیرسایەوە لە مانگی نۆ دا بەڵام تەنها دوو مانگ لەو ئەرکە مایەوە پاش ئەوەی لەو ماوەیەدا تەنها یەک بردنەوەی دەستەبەرکرد.

پێناچێت شێڤچینکۆ زۆر بێ کار دابنیشێت و  ئەرکی پۆڵەندای پێدەدرێت بەهۆی ئەوەی پاولۆ سۆسای راهێنەریان ئەو وڵاتەی بەرەو بەڕازیل جێهێشت و بووە راهێنەری فلامینگۆ.

بەگوێرەی فوتبۆڵ  ئیتاڵیا، جێرزی دودێکی گۆڵپارێزی پێشووی لیڤەرپوول و ریاڵ مەدرید، دەبێتە یاریدەدەری شێڤچینکۆ.

پۆڵەندا یەکێکە لەو هەڵبژاردانەی بەشدارە لە پاشکۆی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی و شێڤا ئەرکێکی سەختی لەبەردەم دەبێت بۆ گەیاندنی ئەو وڵاتە بە جامی جیهانی قەتەڕ.

بابەتی زیاتر

Back to top button