ئه‌وروپائەفریقا

ئیمباپێ ستایشی حەكیمی دەكات

یاریگا-

كیلیان ئیمباپێی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی ستایشی ئەشرەف حەكیمی دەكات دوای تۆماركردنی گۆڵە نایابەكەی.

هەلبژاردەی مەغریب ڕووبەڕووی مالاوی بوویەوە و یاریەكەشی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە ، لە میانەی یاریەكانی قۆناغی 16ی جامی نەتەوەكانی ئەفریقادا.

لە خولەكی 70ی یاریەكەدا حەكیمی گۆڵێكی نایابی بە لێدانی ڕاستەوخۆ تۆماركرد.

لە دوای تۆماركردنی گۆڵەكەی كیلیان ئیمباپێ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: ئەشرەف حەكیمی باشترین باڵی ڕاست لە جیهاندا.

هەڵبژاردەی مەغریب خۆی گەیاندە قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی نەتەوەكانی ئەفریقادا و لەو قۆناغەدا بەرامبەر براوەی كۆتدیڤوار و میسڕ یاری دەكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button