ئیتاڵیا

بالۆتێلی لەسەر گەڕانەوەی بۆ ئیتاڵیا : شتێکی ئاساییە

یاریگا-ماریۆ بالۆتێلی یەکەم  لێدوانی بۆ میدیاکان دا پاش گەڕانەوەی بۆ ریزەکانی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا.

دوێنێ بەفەرمی ئەو هێرشبەرە بانگهێشتی وڵاتەکەی کرایەوە پاش سێ ساڵ دابڕان. ئەمڕۆش بۆ بریشیاین گۆڵ وتی ” من باشم و لە دۆخیکی باشدام، گەڕانەوەشم بۆ ئیتاڵیا لە تەمەنی ٣١ ساڵیدا شتێکی سەیر نیە و ئەوەی روویداوە ئاساییە. هیوادارم ئیتاڵیا بگاتە کۆتاییەکانی جامی جیهانی و لە راستیدا تێناگەم چۆن تووشی پاشکۆی پاڵاوتنەکان بوون”.

ماریۆ وتیشی “مانچینی ئەو راهێنەرە بوو کە یەکەم یاری پێبەخشیم و هیوادارم کۆتا یاریشم لەگەڵ ئەودا بێت”.

ناوبراو ئێستا لە خولی تورکی یاری دەکات لەگەڵ ئەدەنە سپۆر و تا ئێستا لەم وەرزەدا خاوەنی نۆ گۆڵ و پێنج ئەسیستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button