ئه‌وروپائیسپانیا

فاتی ڕەتیدەكاتەوە نەشتەرگەری ئەنجام بدات

یاریگا-

ئەنسۆ فاتی ئیسپانی و ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای هەمان وڵات ڕەتیدەكاتەوە نەشتەرگەری ئەنجام بداتەوە.

لە یاری یانەكەی بەرامبەر ئەتلەتیكۆ بلباو لە جامی شای ئیسپانیا ئەستێرە لاوەكەی بلاوگرانا تووشی پێكان بوویەوە لە هەمان جێگای پێكانەكەی پێشتری.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی یاریزانەكە ڕەتیدەكاتەوە دووبارە نەشتەرگەری ئەنجام بداتەوە.

هەمان سەرچاوە ڕایگەیاند دوای كۆبوونەوەی خێزانەكەی و دەستەی پزیشکانی یانە كەتەلۆنییەكە دەركەوت یاریزانەكە نایەوێت دووبارە بچێتەوە ژووری نەشتەرگەری و دەیەوێت بە چارەسەری سروشتی باش ببێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button