ئینگلتەرا

فەرمی: کلاودیۆ رانیێری دوورخرایەوە

کلاودیۆ رانیێری راهێنەری بە ئەزموون بە فەرمی لە ئەرکی مەشق و راهێنانی واتفۆرد دوورخرایەوە.

رانیێری لە مانگی ١٠ دا و تەنها بۆ ١٤ یاری راهێنەرایەتی ئەو یانەیەی کرد بەڵام لەو ماوەیەدا  تەنها دوو بردنەوە و بەرامبەربوونێکی بەدەستهێنا و سەرجەم یارییەکانی دیکەی دۆڕاند.

یەکێک لە دوو بردنەوەکەی رانیێری بەرامبەر مانچێستەریونایتد بوو بە ئەنجامی ٤-١ بەڵام بڕیاری دوورخرانەوەی درا پاش نوێترین شکست بەرامبەر نۆریچ سیتی بە ئەنجامی ٣-٠.

یەکێک لە بژاردەکان بۆ جێگرتنەوەی ئەو راهێنەرە، فابیۆ کاناڤارۆی هاونیشتیمانی رانیێری ییە.

Back to top button