ئیتاڵیائینگلتەرا

راهێنەرێکی ئیتاڵی لە واتفۆرد نزیک دەبێتەوە

یانەی واتفۆرد لە گفتوگۆدایە لەگەڵ کلاودیۆ رانیێری تاوەکو ئەرکی مەشق و راهێنانی یانەکە بگرێتە ئەستۆ.

واتفۆرد بەرەبەیانی ئەمڕۆ رایگەیاند  خیسکۆ میونێزی راهێنەر دوورخراوەتەوە چونکە بە گوتەی بەیاننامەکە “دەبوو هەست بە بەرەو پێشڤەچوون بکرایە بەڵام ئەنجامە یەک لەدوای یەکەکانی یانەکە نەرێنین”.

بە گوتەی سکای سپۆرت خێزانی پۆزۆ کە هاوکات خاوەنی یانەی ئودێنزی ئیتاڵین پەیوەندییەکی بەهێزیان هەیە لەگەڵ رانیێری  لە ئێستادا لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی ناوبراو ببێتە جێگرەوەی میونێز.

رانیێری لە سەرەتای ئەم وەرزەدا لە ئەرکی سامپەدۆریا دوورخرایەوە و واتفۆرد دەبێتە ٢١هەمین تیپ ئەو راهێنەرە ئەرکی بگرێتە ئەستۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button