ئه‌وروپائینگلتەرا

چوار کەس بۆ راهێنەرایەتی مانچێستەر یونایتد پاڵێوراون

یاریگا
کارگێری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی دەیەوێت دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە، بە زووترین کات راهێنەرێکی هەمیشەیی دەست نیشان بکەن و بۆ ئەم مەبەستەش چوار کەس بۆ ئەم پۆستە پالێوراون.

رۆژنامەی ئاتلێتیکی بەریتانی زانیاری دەستکەوتووە، کارگێری شەیتانە سوورەکان لە چەند هەفتەی داهاتوو بە مەبەستی دەستنیشانکردنی راهێنەرێکی هەمیشەیی، هەوڵەکانیان دەست پێدەکەن و بۆ ئەم مەبەستەش هەر یەکە لە ماوریسیۆ پۆچێتینیۆ، ئێدین تێن هاگ، لویس ئێنریکێ و هەروەها جولیان لوپتیخێ بۆ ئەم پۆستە پالێوراون.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووەتەوە ئەم چوار ناوە گشتیان لە پۆستەکانیان بەردەوامن، بەڵام کارگێری مان یو هەموو هەوڵێک بۆ رازی کردن یەکێکیان دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button