ئه‌وروپائیسپانیا

ئەنسۆ فاتی پەیامێكی بڵاوكردەوە

یاریگا-

ئەنسۆ فاتی ئیسپانی و هێرشبەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی پەیامێكی بڵاوكردەوە.

لە یاری بارسێلۆنا بەرامبەر ئەتلەتیك بلباو فاتی تووشی پێكان بوو بە هۆیەوە یاریگای جێهێشت.

زۆربەی ڕۆژنامەكان ڕایانگەیاند كە پێكانەكەی فاتی هەمان شوێنی پێكانی پێشووترە كە تووشی هات بەوەش پێوویستە دووبارە نەشتەرگەری ئەنجام بداتەوە و بەوەش ناتوانێت تا كۆتایی وەرز بەشداری بكاتەوە.

فاتی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: بەداخەوە ، لە خراپترین بەشی تۆپی پێدا دەژیم ، بەڵام من خۆ بەدەستەوە نادەم ، زۆر سوپاستان ئەكەم بۆ پەیام و خۆشەویستیتان ، هەرگیز واز ناهێنم.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button