ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

پۆچەتینۆ وادەی گەڕانەوەی میسی بۆ یاریگاكان ئاشكرا كرد

یاریگا-

ماوریسیۆ پۆچەتینۆی ئەرجەنتینی و ڕاهێنەری یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی وادەی گەڕانەوەی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی بۆ یاریگاكان ڕاگەیاند.

پۆچەتینۆ دووپاتیكردەوە كە ئەفسانە ئەرجەنتینیەكە دەگەڕێتەوە نێو لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی پاریس بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ڕیمس.

وا بڕیارە ئەمشەو كاتژمێر 22:45 بە كاتی كوردستان پاریس سان جێرمان لە یاریگای خۆیدا میوانداری ڕیمس بكات لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 22ی خولی فەڕەنسی.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یاریەكەیان ڕاهێنەرە ئەرجەنتینەكە ووتی: میسی بە شێوەیەكی باش ڕاهێنانی كردووە و لە بارودۆخێكی باشدایە  ، ئێمە دڵخۆشین كە لەگەڵمانە لە لیستەكەدا بۆ یاری داهاتوو ، ماوەیەك لە یاریگاكان دابڕاوە بۆیە دەبێت بیپارێزین و ئاگادار بین.

ئەفسانەكەی تانگۆ لەم ساڵدا بەشداری لە هیچ یاریەكدا نەكردووە دوای ئەوەی لە پشووی زستانەدا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا هات.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button