ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا جۆری پێكانەكەی فاتی ڕاگەیاند

یاریگا-

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەیاننامەیەكی فەرمی سەبارەت بە پێكانەكەی ئانسۆ فاتی ئەستێرە لاوی یانەكەی ڕاگەیاند.

ئەتلەتیك بلباو لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنای كرد و یاریەكەشی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لێ بردەوە و بەوەش بارسێلۆنا لە قۆناغی 16ی جامی شای ئیسپانیا ماڵئاوایی كرد.

لە خولەكی 61ی یاریەكەدا ئەنسۆ فاتی هاتە جێگای جۆتگێلا بەڵام نەیتوانی یاریەكە تەواوبكات ولە خولەكی 96 یاریگای جێهێشت و سێرجینۆ دیست جێگای گرتەوە.

یانە كەتەلۆنییەكە لە بەیاننامەیەكدا ڕایانگەیاند فاتی پێكانی هەیە لە ڕانی چەپیدا و ئەمڕۆ پشكنینی تەواوەتی بۆ ئەنجام دەدرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button