ئه‌وروپائیسپانیا

دیمبلی بێ دەنگی شكاند

یاریگا-

عوسمان دیمبلی فەڕەنسی و یاریزانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دوای بڵاوبونەوەی ئەو لێدوانانە لەسەری بێ دەنگی شكاند.

پێشتر بارسێلۆنا لێدوانێكی فەرمی لە زاری بەڕێوەبەری وەرزشی یانەكەوە ماتیۆ ئەلیمانی بڵاوكردەوە ( خوێنەری بن ).

كەمێك پێش ئێستا دیمبلی لە ئینستاگرامی تایبەتی خۆی وەڵامی دانەوە و نووسیویەتی:

بەیانى هەمووان باش بێت.

چوار ساڵ دەبێت کە هیچ هەواڵێک لەسەر خۆم ناخوێنمەوە و پاساوم نەهێناوەتەوە. بۆ ماوەى چوار ساڵ قسە و قسەڵۆک لەسەر من دەکرێت. بۆماوەى چوارساڵە قسەم پێدەوترێت کە تاکە ئەمانجێکى هەیە، ئەویش زان گەیاندنیانە بەمن. بۆماوەى چوار ساڵ ئارامم گرت و هەرگیز نە وەڵامم دایەوە و نە پاساویشم هێنایەوە. ئایا هەڵە بووم لەوەدا؟ بێگومان.

ئێستا کە بابەتەکە کۆتایی هاتووە، بە ڕاستگۆییەوە وەڵامدەدەمەوە، بەبێ هیچ بەڕێلابردنێک. من تەمەنم ٢٤ ساڵە، وەک هەر پیاوێکى تر منیش کەموکوڕیم هەیە. زۆر کاتى سەختم بەسەر برد، پێکان و تووشبوونم بە ڤایرۆسى کۆرۆنا. هەرکات ڕاهێنەر داواى کردبم بەبێ پرسیارکردن ئامادەبووم. ئاستى خۆم نیشانداوە بەوپەڕى تواناوە چونکە تۆپى پێ حەزى منە. بەتەواوى خۆم بۆ تۆپى پێ تەرخان کردووە، کە جوانترین کارە لە دونیادا.

پەیامەکەم ڕوونە. بەرپەچى هەرکەسێک دەدەمەوە کە بڵێت من بەتەواوى خۆم بۆ تۆپى پێ تەرخان نەکردووە. بەرپەچى هەرکەسێک دەدەمەوە کە لەسەر من و نوێنەرى کارەکانم قسەبکات، کە تەواو بڕوام پێیەتى. من هێشتا گرێبەستەکەم ماوە، هێشتا پابەندم بە ئەرکەکانم بۆ یانەکەم و ڕاهێنەرەکەم. هەمیشە هەموو شتێکم بە هاوڕێیانم بەخشیووە، ئەوەش شتێکە هەروا دەمێنێت و ناگۆڕێت. من پیاوێکى فێڵباز نیم.

وەک دەزانن، گفتوگۆکان بەردەوامن. بریکارەکەمم راسپاردووە و ئەمە کارى ئەوە. کارى منیش تۆپى پێ و یاریکردنە، بەژداریکردنە لە کات و ساتە خۆشەکان لەگەڵ هاوتیمەکانم. لەسەر هەموو ئەوانەوە، دەبێت تیشک بخەینە سەر بردنەوە.

ئاگادارى خۆتان بن.
عوسمان دێمبێلێ. ”

گرێبەستەكەی دیمبلی لەگەڵ بلاوگرانا لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button